10 رۆژە وەفدی قەتەڕ لە هاتووچۆی نێوان دەوحە و تاراندایە

کوردستان 11:27 AM - 2026/11/10

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پرێس كۆنفرانسی هەفتانەیدا وەڵامی چەند پرسیارێكی سەبارەت بە گفتوگۆكانی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا و ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە دایەوە.
ئیسماعیل بەقائی وتی، ماوەی 10 ڕۆژێكە وەفدی قەتەر لە هاتوچۆی نێوان تاران و دەوحەدان بۆ نێوەندگیری ئێران و ئەمریكا و ئاڵوگۆڕی پەیام، ئێستا چاوەڕێی وەڵامی ئەمریكاین سەبارەت بە دواین پێشنیاز كە پێمان داون.

وتیشی، بەردەوام لەگەڵ وڵاتانی وەكو پاكستان و قەتەر لە گفتوگۆداین تا بگەینە ڕێگەچارەیەك سەبارەت بە كێشەكانی ناوچەكە.
سەبارەت بە سەردانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئێران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، سەردانەكە لە چوارچێوەی پەیوەندی دوو لایەنە ئەنجامدراوە و لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندییەكان بووە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، ئێمە هێشتا هاوكاریەكانمان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەردەوامە، بەڵام ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوام بێت بە پەیوەندیەكانماندا دەچینەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو