بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە دەباشان پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی کرد

کوردستان 08:49 PM - 2026/10/15

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا کە شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا تاوتوێ کران و جەخت لە فراوانکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی دیالۆگ کردەوە و رایگەیاند، باوەڕی نەگۆڕمان وایە کە مافەکانی گەلی کورد و پێکەوەژیانی ئاشتییانە تەنها لە رێگەی گفتوگۆوە دەستەبەر دەبن، سووریای نوێ دەبێت لەسەر بنەمای هاوبەشیی نیشتمانی و فرەڕەنگی بنیاد بنرێتەوە، لەو پێناوەشدا یەکێتی هەموو پشتیوانییەکی خۆی دەخاتەگەڕ.
لای خۆیەوە، مەزڵوم عەبدی رۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بە گرنگ ناوبرد و وتی، پشتیوانی و هەوڵە بەردەوامەکانی ئێوە بناغەیەکی گرنگ بوون بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و رەخساندنی زەمینەی لێکتێگەیشتن، بە جۆرێک کە مافەکانی گەلی کورد پارێزراو بن و خزمەت بە داهاتووی سووریای نوێ بکات.



بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو