دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی بڕیاری کۆتایی لە سەر دۆسییەی تۆمەتبارانی لالەزار دەرکرد

کوردستان 12:37 PM - 2026/10/15

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دادگای دووی تاوانەکانی سلێمانی، بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسییەی تۆمەتبارانی لالەزار دەرکرد.

بڕیارەکانی دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی:
لاهور جەنگی بە پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن سزادرا.
پۆڵاد جەنگی بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
ڕێبوار حامی حاجی غالی بە دوو ساڵ بەندکردن سزادرا.
ڕێبوار قودرەت بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
پێشەوا حەسەن بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
ڕێنوار زریان بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
ئاراس حەمەعەلی بە یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
سەربەست مینا حەمە بە یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
یەکەم دانیشتنی ئەم دۆسییەیە لە 12ـی کانوونی دووەمی 2026 بەڕێوەچوو، لە دانیشتنی ڕۆژی 17ـی ئەیلوولی 2026، لاهور جەنگی دانی بە پەیوەندی و دانیشتنەکانی لەگەڵ ئەژی ئەمین ناوە و ئاشکرای کرد، داوای چەکداری شارەزا و قەناس و دۆشکەی لێکردووە، لە هەمان کاتدا ئەندامێکی هێزەکەی ئەژی ئەمین بە رەسمی دانی بەوەداناوە کە ئامادەکاریان کردبوو بۆ بەکارهێنانی درۆنی خۆکوژ بۆ بە ئامانجگرتنی دەباشان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو