لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە (15/10/2026) لە سلێمانی بەڕێوەچوو، هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە کاری هاوبەش کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان. هاوڕاش بوون کە لە قۆناغی دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەرفەتی زۆر باش هەیە بۆ زیاترکردنی ئاستی پەیوەندیی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمەریکا – کوردستانی کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا رۆڵی گرنگی هەبووە لە دروستکردنی پەیوەندیی لەنێوان بازرگاکان و کۆمپانیاکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستاندا. بە پێویستیشی زانی بۆ لەمەودوا ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان هەردوولادا زیاتر بکرێت.
قوباد تاڵەبانی روونیشی کردەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی دەکات لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمەریکا بۆ بەشداریکردنی لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستاندا و ئامادەیە هەموو جۆرە کارئاسانییەکیان پێشکەش بکات.