بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان دیاریکران بۆ سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی ئەو خوێندنگایانەی مەترسیان لەسەرە
لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم
هەریەک لە مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان ،و سامان ڕەحیم، سەرۆکی شارەوانی کەلار ڕاسپێردران بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو خوێندنگایانەی سنوری پەروەردەی گەرمیان کە مەترسیان لەسەرە.
ئەمڕۆ سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان کۆبونەوە، بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان و شارەوانی کەلار تاوەکو پێکەوە میکانیزمێکی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی بەپەلەی ئەو خوێندنگایانەی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار و گەرمیان بە گشتی کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و مەترسییان لەسەرە.
بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەنگاوی گرنگ و بەپەلە دەستپێبکرێت بە سەرپەرشتی نوسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی.