دەستەی دەستپاكی: بەتۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردن بۆ 31 تۆمەتبار لە كەركوك دەرچووە

کوردستان 02:21 PM - 2026/10/06

دەستەی دەستپاكی عیراق رایگەیاند، فەرمانی دەستبەسەركردن، راگرتن و دەستگیركردن بۆ 31 تۆمەتبار لە كۆمپانیای كشتوكاڵی لە پارێزگای كەركوك دەرچووە، كە تێوەگلاون لە گەندەڵی و دەستكاریكردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم.

بەپێی زانیارییەكانی دەستەكە، تیمێكی لێكۆڵینەوەی نووسینگەی كەركوك لە ئەنجامی بەدواداچوونەكانیاندا ئاشكرایان كردووە، هەزاران تۆن گەنم تەنها لە ماوەی چەند سەعاتێكدا و بە رێگەی نایاسایی بەناوی سێ هاووڵاتییەوە تۆمار كراون و تەسلیم كراون، وە هیچ پلانێكی كشتوكاڵیشیان نەبووە. 

دەستەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لێكۆڵینەوەكان كەمتەرخەمیی 31 كارمەندی كۆمپانیاكە و كارمەندانی بانكی كشتوكاڵیی هەولێر و كەركوكی دەرخستووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو كەسانە دەستیان هەبووە لە خەرجكردنی پارەی ئەو گەنمە، تا ئێستاش فەرمانی دەستگیركردن بۆ 10 لە تۆمەتبارەكان جێبەجێ كراوە  و هەوڵەكان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تر بەردەوامن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو