بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی بەرزبونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرردوو بەهای 100 دۆر 160 هەزار دیناری تێپەڕاند، لەوبارەیەوە جەبار گۆران وتەبێژی بازاری دراو لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەدەستكاریكردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەكرێت لە بودجەی گشتی عیراق بوونەتە هۆكار بۆ بەرزبونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی لە كاتێكدا، هیچ نووسراوێكی ڕەسمی ئاڕاستەی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان نەكراوە و ئەوانەی باس دەرێت تەنها دەنگۆن.