ئەمڕۆ ئەنجامی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی 12 ی ئامادەیی رادەگەیەنرێت

کوردستان 09:29 AM - 2026/10/04

 بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەكانی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ‌بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) رابگەیەنێت.

لەوبارەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان دەستدەكرێت بە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەكەم لە زانكۆكان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكان راستەوخۆ پەیوەندی بە زانكۆكانیان بكەن بۆ ئەم مەبەستەش زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری پێویست دەكەن بۆ پێشوازیكردن لە وەرگیراوانی تازە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027). 

رۆژی 17ی ئەیلوولی 2026،  سیستمی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ سەرجەم بەشەكانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان كارا كرا و سەعات 12ی شەوی 26ی هەمان مانگ، سیستمەكە داخرا.

بۆ ئەمساڵ 40 هەزار و 716  دەرچووی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان) مافی پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاینیان هەبوو،30 هەزار و 847   دەرچوو لە بەشی زانستی،حەوت هەزار و 923  دەرچوو لە بەشی وێژەیی، هەزار و 240 دەرچووی ئامادەیی پیشەیی، 706 دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو