لە نەینەوا منداڵێكی شەش ساڵان كەوتە ناو بیرێكی 120 مەتری و گیانیلەدەستدا

عیراق 10:41 AM - 2026/10/02

تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگای نەینەوا تەرمی منداڵێكی شەش ساڵانیان لەناوبیرێكی 120 مەتری لە گوندێكی نەینەوا دەرهێنا.
شەوی رابردوو لەگوندی مەناعییە لە ناحیەی رەبیعە، منداڵێك بەناوی ئەمیر كە تەمەنی شەش ساڵ بوو كەوتە ناو بیرێكی ئاوەوە كە قوڵای بیرەكە 120 مەتر بووە، تیمی فریاگوزاریی بەرگری شارستانی نینەوا دەستبەجێ گەیشتنە شوێنەكە و دوای نزیكەی پێنج  سەعات توانییان تەرمی منداڵەكە دەربهێنن، بەڵام بەهۆی قووڵی بیرەكە و نەبوونی ئۆكسجین لەو قووڵاییەدا، منداڵەكە هەر لە كاتی كەوتنەكەیدا گیانی لەدەستدابوو.
ئەم رووداوە تەنها 10 رۆژ دوای مردنی هاجەر محەمەد حەسەنی تەمەن چوار ساڵ دێت، كە لەسنووری پارێزگای نەینەوا لەناو  بیرێكی 20 مەتری دەرهێنرا، بەڵام دوای دەرهێنانی لە بیرەكە گیانی لەدەستدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو