مام جەلال، خەباتکارێکی رۆشنبیر بوو کە بڕوای بە ئازادی و پێکەوەژیان هەبوو، خەمی میللەتێکی لە لوتکەی چیاکانەوە گەیاندە کۆشکی سەرۆکایەتی بەغدا.
بەرهەمی زیاتر لە ٦٠ ساڵ خەباتی مام، سێ دەستکەوتی گەورەیە:
سیستمێکی دەستوری فیدڕاڵی بۆ عیراق
هەرێمێكی دانپیانراوی یاسایی بۆ کورد
یەکێتییەکی نیشتمانی بۆ ئازادیخوازان
مام جەلال هەموو هەوڵیکی خۆیدا، تاوەکو عیراق و هەرێمی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سێ دانە ماڵی گەورەبن، بۆ هەر کەسێک کە باوەڕی بە دادپەروەری و خزمەتی نیشتمان هەیە.
ئێستاشی لەگەڵدابێت، ئەم سێ دەستەکەوتە، سێ ئامرازن بۆ ئەوەی کێشەکانی پێ چارەسەربکەین و ماف و ژیان و خولیاکانی خەڵکی پێ بەدیبهێنین. بەم جۆرە دەتوانین مام جەلال لەدڵماندا زیندوو بهێڵینەوە، چونکە دەشێت، بیروباوەڕی مام لە دڵی هەر کرێکارێکی دەستپاکدابێت، یان لە هەڵسوکەوتی فەرمانبەرێکی نەناسراوی خەمخۆردابێت، دەکرێت پەیامی مام جەلال هەر پەیامی ئەو مامۆستایەبێت کە سەرەڕای قەیران و سەختیەکانی ژیان، دڵسۆزانە کار بۆ پێگەیاندنی نەوەیەک دەکات.
مام جەلال لێرە نییە بەڵام لە دڵی هەموو ئەوانەدا زیندو دەمێنێتەوە کە لە چەقبەستن بێزارن، شانازیی بەسەرخەڵکدا ناکەن و بۆ بەرژەوەندی گشتی تێدەکۆشن.
هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی مام جەلال