سەرۆک کۆمار میوانداریی كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عیراقی كرد

عیراق 08:20 PM - 2026/09/28

ئەمڕۆ دووشەممە، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق لەکۆشکی بەغداد میوانداری كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عیراقی كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا هەریەك لەعەلی زەیدی، سەرۆكوەزیران، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئامادەبوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، چوار سەرۆكایەتییەكە تەئكیدیان لەسەر گرنگیی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا کردووتەوە. هەروەها بەگرنگییەوە باس لە تەواوکردنی کابینەی حكومەتەكە زەیدی كراوە، بەجۆرێک کارەکانی حکومەت بەهێز بکات و ئاستی کارکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەرز بکاتەوە.
چوار سەرۆكایەتییەكەی عیراق دووپاتیانكردووەتەوە كە بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت و چەک لە چوارچێوەی دامەزراوە دەستووری و یاساییەکاندا بێت، لەگەڵ چارەسەرکردنی پرسی بوونی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بەپێی چوارچێوە دەستووری و یاساییەکان.
هەروەها پشتیوانییان بۆ ڕێکارەکانی حکومەت و هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری دەربڕیوە لە ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی کارگێڕی و لێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە یاسا پێشێل دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو