ئاراس محەمەد ئاغا سەردانی قەزای مەخمور دەکات
ئەمرۆ دوو شەمە ٢٨ ی ٩ی ٢٠٢٦ هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا ، بەهاوریەتی هەڤاڵان رەشاد گەڵالی جێگری مەڵبەند و محەمەد جاسم کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و کەمال مەمۆزینی بەرپرسی بەشی ئامار و نامیق رەسول بەرپرسی بەشی شەهیدان و فەتاح عزیز بەرپرسی بەشی رێکخراوەکان وژمارەیەکی تری کادران سەردانی قەزای مەخموری کرد و لەڵایەن هەڤاڵ (هۆگر شەهید فاخر) لێپرسراوی کۆمیتەی مەخمور و ژمارەیەکی زۆری کادران و کەسایەتی دەڤەرەکە پێشوازی گەرم کران .
لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کادران و کەسایەتی و تیکۆشەرانی مەخمور ، گۆڕانکارییە ڕێکخراوەیی و سیاسییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە خرانە بەرباس و گفتوگۆی لەسەر کرا.
هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ، لەوتەیەکدا رایگەیاند : وەک یەک تیم یەک ئاراستە لەژێر سێبەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بافڵ، کار دەکەین لەسەر پێشخستن و پەرەپێدانی خزمەتی زیاتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی خۆشەویستی شاری موسڵ بە مەخمور و شەنگاڵەوە .
لە کۆتای کۆبونەوەکەدا، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە قۆناغی نوێ، قۆناغی کردار و بەرپرسیارێتییە، قۆناغێکە کە تێیدا بە یەکدەنگی و یەک ئاراستەیی، هەنگاوەکان بەرەو بەهێزکردنی ڕێکخستن، فراوانکردنی پەیوەندی لەگەڵ خەڵک و خزمەتکردنی زیاتر بە کۆمەڵگا دەبێت.
دواتریش سەردانی ژمارەیەکی زۆری خانەوادەی شەهیدان و کەسایەتی وتیکۆشەرانی دەڤەرەکەی بەسەرکردەوە و رۆل و خەباتی ئەو تیکۆشەرانەی بەرز نرخاند و رایگەیاند : یەکێتی خۆی بەقەرزاری ئیوە دەزانێت و خەباتی تیکۆشانتان لەبیر ناکات پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە .