وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نابێت پێش راگەیاندنی ناوی وەرگیراوان قیستی کرێی خوێندن وەربگیرێت.
وەزارەتی خوێنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی بۆ سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێم دەرکردووە بە ژمارە (١٦٥١٧) کە لە رێکەوتی (٢٧/ ٩/ ٢٠٢٦) لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
لە گشتاندنەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بە ژمارە (١٥٩٠٠) لە ڕێکەوتی (١٦/ ٩/ ٢٠٢٦)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە پابەندبن بە مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانیان، و وەرنەگرتنی قستی کرێی خوێندن لە خوێندکار/ قوتابی پێش راگەیاندنی ناوی وەرگیراوان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.