پۆلیسی گەرمیان: لە ئەمساڵدا 11 كەس بە رووداوی هاتووچۆی ماتۆڕسكیل گیانیان لەدەستداوە

کوردستان 10:00 AM - 2026/09/28

لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 11 كەس بە رووداوی هاتووچۆی ماتۆڕسكیل گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 200 كەسی تریش برینداربوون.
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا ،لە سنو،ری ئیدارەی گەرمیان 204 رووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل روویان داوە.

لە ئەنجامی ئەو رووداوانەدا، 11 كەس گیانیان لەدەستداوە و 194 كەسی تریش بریندار بوون. پۆلیسی گەرمیان پەیامێكی هۆشداری ئاراستەی شۆفێرانی ماتۆڕسكیل كردووە و تێیدا جەخت دەكاتەوە كە مەفرەزەكانیان بەردەوام لە ناو شار و شوێنە گشتییەكاندا ئامادەن بۆ سەپاندنی یاسا. داواش لە شۆفێران دەكات پابەندی رێنماییەكانی هاتووچۆ بن و لە خێرایی بێبەزەییانە دووربكەونەوە، پۆلیسی گەرمیان تەئكید دەكاتەوە، هەر كەسێك گیانی خۆی و هاووڵاتیان بخاتە مەترسییەوە، روبەڕووی سزای تووندی یاسایی دەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو