بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری دانیشتووانی پڕۆژەی بان سیتی لە قەزای كەلار كۆبوونەویەەكی ناڕەزایەتیان ئەنجامداو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، پرۆژەكەیان پێویستی بە بنكەی تەندروستی و ئاگركوژینەوە و سیستەمی چارەسەری ئاوی قورس هەیە.
هاوكات ئاماژەیان بەوەشدا،پرۆژەكەیان پێویستی بە یاریگای وەرزشی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا داوادەكەن چارەسەری بوونی سەگی بێلانە لەناو سیتیەكەیاندا بكەن.