لەسلێمانی فێستیڤاڵی پایزەی خورادن بەڕێوەچوو

کوردستان 10:39 PM - 2026/09/26

لەشاری سلێمانی، كلتووری بەخشین و هاوكاری جارێكی تر وەك نەریتێكی جوان ڕەنگی دایەوەو ژمارەیەكی زۆر لەشێفەكانی شارەكە لەپاڵ ڕێكخستنی فێستیڤاڵێكی پاییزەی خواردن، دەستپێشخەرییەكی تریان كردوو تیمێك لەشێفەكان هەڵمەتێكی مەیدانییان بۆ كۆكردنەوەی هاوكاریی دارایی ڕاگەیاند.
لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ئەم هەڵمەتەی شێفەكان لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێشوازییەكی زۆر گەرمی لێكراوەو خەڵكی شاری سلێمانی بە بەخشندەیی خۆیان پشتیوانییەكی گەورەیان بۆ نەخۆشخانەی هیواو تووشبووانی شێرپەنجە دووپاتكردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو