قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە سەرۆک، دەستەی کارگێڕی، راهێنەران و یاریزانانی تیپی بالەی کچانی ئافرۆدێت كردو ڕایگەیاند، جێی خۆشحاڵییە ساڵ لە دوای ساڵ وەرزشی ژنان لە کوردستان زیاتر گەشە دەکات، بە تایبەتیش لە بالە دا، یانە وەرزشییەکانی ژنان و کچانی کوردستان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوەو ئێستا یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی عێراقدا پێشەنگن.
قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیوویەتی، پێشوازیم کرد لە سەرۆک، دەستەی کارگێڕی، راهێنەران و یاریزانانی تیپی بالەی کچانی ئافرۆدێت کە بوونەتە پاڵەوانی ئەمساڵی خولی بالەی عیراق و پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەم لێکردن و پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ دووپات کردنەوە.
دەشڵێت، داوام لێکردن ئامادەکاری بکەن بۆ ئەوەی نەک تەنها لە پاڵەوانێتییەکانی کوردستان و عێراق نازناوی زیاتر بەدەست بهێنن، بەڵکو ببنە ناوێکی دیار لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانیشدا.