مێژوو تەنها لەسەر پەڕەی كتێبەكان نەنووسراوە، بەڵكو دەتوانرێت لە رێگەی تاڵە ئاوریشمەكانیشەوە بخوێندرێتەوە. لە شاری هانگژۆی چین، وەك ناوەندێكی سەرەكی و مێژوویی رێگای ئاوریشم، گەورەترین مۆزەخانەی ئاوریشم لە جیهاندا دەرگا بەڕووی جیهاندا دەكاتەوە، تاوەكو نهێنییەكانی پێنج هەزار ساڵ لە هونەر، شارستانیەت و داهێنانی مرۆڤایەتی نیشان بدات، هاوكارمان دیدار لەتیف، چۆتە مۆزەخانەكە و راپۆرتێكی ئامادەكردووە.