تەرمی ئەو هاووڵاتیەی رۆژهەڵات لەپێنجوێن گیانی لەدەستدا تەسلیمی كەسوكاری كرایەوە

کوردستان 09:53 PM - 2026/09/26

دوای ئەوەی دوێنێ لەڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن  باشماخ لەیەكێك لە شوێنی كڕین و فرۆشتنی سووتەمەنی دووهاووڵاتی گیانیان لەدەستدا كە هاووڵاتیەكیان دانیشتووی شارۆچكەی پێنجوێن بوو بەناوی نەبەرد جبار عەبدوڵا و هاووڵاتیەكی تر كه خەڵكی ساری مەریوان بوو لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی ئارام محەمەد حمەلاو پاش ئەوەی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا ئەمڕۆ لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەڕێورەسێكدا بەئامادەبوونی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ و هاووڵاتیانی پێنجوێن تەرمی ناوبراو درایەوە بەكەس و كاری لەدەروازەی باشماخ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو