بیست و پێنج ساڵ بەسەر رووداوەكانی 11ـی سێپتەمبەردا تێدەپەڕێت

عیراق 12:20 PM - 2026/09/11

لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و بەرەبەیانی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 رووداوێك ئەمریكا و دواتر جیهانی توشی شۆك كرد، لەو رۆژەدا بە سێ فڕۆكەی مەدەنی هێرشكرایە سەر چەند شوێنێكی گرنگی ئەمریكا.

دوو لەو فڕۆكانە خۆیان دا بە تاوەرە دووانەكانی سەنتەری بازرگانیی جیهانی لە نیویۆرك و هەردوو تاوەرەكە داڕمان. فڕۆكەی سێیەمیش كێشای بە باڵەخانەی (پێنتاگۆن)دا كە بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریكایە لە ویلایەتی ڤێرجینیا. هەر لە هەمان رۆژدا فڕۆكەی چوارەم بە ناوی فڵایت 93 لە كێڵگەیەك لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا دوای بەرەنگاربوونەوەی سەرنشینەكان و تیمی فڕۆكەوانی كەوتە خوارەوە، بە گشتی لە رووداو و  هێرشەكاندا سێ هەزار كەس كوژران.

ئەوكات ئەمریكا پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی ئوسامە بنلادن و رێكخراوی ئەلقاعیدە كرد. دواتر 11ـی سێپتەمبەر بووە هۆی سەرهەڵدانی جەنگێكی درێژخایەن لە عیراق و ئەفغانستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو