داهاتی نانەوتیی یەك هەفتەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 7 ملیار دینارە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی یەك هەفتە، بەدیاریكراوی لە رۆژی 5ـی ئەیلولی ئەمساڵ تاوەكو 11ـی ئەیلولی ئەمساڵ، بڕی 7 ملیار و 162 ملیۆن و 753 هەزار و 977 دیناری عیراقی بووە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەكردووە، 78%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 22%ی بەشێوەی چەكە.