لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز جێگری ئەدمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرین، راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا روونمان کردەوە کە وەک هەرێمی کوردستان نەک تەنها بەشێک نین و نابین لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەڵکو هەوڵمانداوە هۆکارێکی یارمەتیدەربین بۆ هێوربوونەوەی شەڕ و بارگرژییەکان و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
جەختیشمان کردەوە دۆخی ناوچەکە پێویستیی بە شەڕی زیاتر نییە و لە بەرژەوەندیی هەموواندایە کە ناکۆکییەکان لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانەوە چارەسەر بکرێن.