پاش ئەوەی لە گەلی كوردستانەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی خوێندكارێكی كورد لە وڵاتی چین بڵاوبۆوە، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەدواداچون بۆ ئەو دۆسیەیە دەكات.
لەو بوارەدا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیۆ جۆن كونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.
سەبارەت بەو كۆبونەوەیە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لە كۆبونەوەم لەگەڵ بەڕێز لیۆ جۆن كونسوڵی گشتی چین، باسمان لە مردنی گوماناوی خوێندكارێكی هەڵەبجەیی لە وڵاتی چین كرد.
ئاماژەی بەوەش كردوە: داوامان كردوە هەرچی زووتر هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو خوێندكارە ڕون بكرێتەوە و حكومەتی چین كارئاسانی پێویست بكات بۆ هێنانەوەی تەرمەكەی بۆ كوردستان.