بەڕێزان... بەڕێوبەرو سەرجەم میدیاکاران و کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی پەخشی (کەناڵی گەلی کوردستان) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەو بینەران و بیسەرانتان دەکەم، ئومێدەوارم هەمیشە لەگەشەسەندن و بەرەو پێشچوندابن.
(کەناڵی گەلی کوردستان) دەسكەوتێكی دیكەی ئەو كاروانە پڕ بەخششەی تێكۆشانی (ی.ن.ک)ە بۆ گەلی کوردستان، کەوەک یەکەم کەناڵی بینراو بەتوانای خۆماڵی بووە سەکۆی گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی کوردستانیان.
لەسەردەمێکدا کەپڕە لەتێکەڵبوونی زانیارییەکان و دورکەوتنەوە لەئامانجە ڕاستەقینەکانی میدیا، (گەلی کوردستان) بەهاوسهنگی و بابهتیبوون، بەبهرپرسیاریهتی لهڕووماڵ و بهدواداچوونه ڕۆژنامهوانییهكان، کەهاوتەریبە لەگەڵ ستاندارده باوهكانی میدیایی و ئیتیكی ڕۆژنامهوانی پەیامەکانی دەگەیەنێت و تەنها کەناڵێک نیە بۆ گواستنەوەی هەواڵ و ڕووداوەکان، بەڵکو فێرگەی ڕاستەقینەیە بۆ چاندنی بەها بەرزەکانی نیشتمان و پاراستنی ڕەسەنایەتی گەلەکەمان.