سی و پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان "كەناڵی دایك"دا تێدەپەڕێت، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان لە بینەران، هاوكارانمان و هەموو ئەوانەی رۆژێك لەرۆژان لەم كەناڵەدا كاریان كردووە و هەوڵیان بۆ پێشخستنی داوە، دەكەین. كەناڵی گەلی كوردستان، لە 11ی ئەیلوولی 1991 بە راسپاردە و پشتگیری سەرۆك مام جەلال، وەك یەكەمین كەناڵی بینراوی كورد دەستی بەپەخشی خۆی كرد، لە دامەزراندنییەوە "كەناڵی دایك"، تەنها كەناڵێكی میدیایی نەبووە، بەڵكو یەكەمین خوێندنگە و میمبەری گواستنەوەی دەنگ و رەنگی راستەقینەی گەلی كوردستان بووە.