لە عیراق 13 هەزار زیندانی بە لێبوردنی گشتی ئازادكران

عیراق 11:27 AM - 2026/09/10

 لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی لە عیراق، زیاتر لە 13 هەزار زیندانی لە چاكسازییەكان ئازادكراون و ڕێكارە یاساییەكانیش بۆ ئازادكردنی نزیكەی حەوت هەزار كەسی دیكە دەستیپێكردووە. وەزارەتی دادی عیراق جەخت دەكاتەوە كە هیچ حاڵەتێكی دووبارە ئەنجامدانی تاوان لە نێو ئازادكراوەكاندا تۆمار نەكراوە.
بە گوێرەی وەزارەتی داد، تاوەكو 7ـی ئەیلوولی ئەمساڵ، 13 هەزار و 103 زیندانی پاش تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان و وردبینی دادی ئازادكراون و پڕۆسەی وردبینی بۆ شەش هەزار و 807 زیندانیی دیكە بەردەوامە و دوای تەواوبوونی ڕێكارە ئیدارییەكان ئەوانیش ئازاد دەكرێن، لە نێو سەرجەم ئەو كەسانەی لە چاكسازییەكان ئازادكراون، هیچ حاڵەتێكی دووبارە ئەنجامدانەوەی تاوان یان گەڕانەوە بۆ ناو زیندان تۆمار نەكراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پێشتر ئازادكردنی 42 هەزار كەسی بەگوێرەی ئەم یاسایە ڕاگەیاندبوو؛ هۆكاری جیاوازیی ئامارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەنجوومەنی دادوەری دەستبەسەركراوانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆش هەژمار دەكات، بەڵام وەزارەتی داد تەنیا ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە چاكسازییەكانی سەر بە خۆیدا بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو