عەباس عراقچی: ئەمریكا لە بری ئیسرائیل جەنگی دژی ئێران بەرپاكردووە

عیراق 02:25 PM - 2026/09/09

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پاش تێپەڕبوونی 47 ساڵ بەسەر سەپاندنی سزاكاندا، ئەمریكا لەبری ئیسرائیل جەنگێكی دژی ئێران هەڵگیرساندووە و دەرئەنجامەكانی بۆ ئەمریكا كارەساتبار بوون، بەتایبەت لەسەر پێگەی ئەو وڵاتە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
عەباس عراقچی لە هەژماری خۆی لە ئێكس نووسیویەتی: دوای شكست لە بەدیهێنانی ئامانجەكانیان چ لە رێگەی سزا و چ لە رێگەی جەنگەوە، چارەسەری داهێنەرانەی واشنتۆن بریتییە لە سەپاندنی سزای زیاتر.
وتەكانی عراقچی دوای ئەوە دێت، سێشەممەی رابردوو، ئەمریكا 36 سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، كە كەرتی فڕۆكەوانی و چەند كۆمپانیایەكی دیكەی گرتەوە،  ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی بەرفراوان بۆ پەرەپێدانی گوشاری ئابووری بۆ سەر تاران دێت، كە هاوكاتە لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندبوو، ئامانج لەم رێكارە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەكانی كۆمپانیای ماهان ئێیری ئێرانی و سەرجەم كۆمپانیا ئاسمانییەكانی دیكەی ئەو وڵاتەیە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو