حكومەتی هەرێم داوای نەوتی سپی لە بەغداد دەكات

کوردستان 10:01 AM - 2026/09/05

 حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست و نەوتی كۆگاكراو، چاوەڕێی وەڵامی بەغدادە بۆ دابینكردنی نەوتی سپی ماڵان، ئەمەش لە كاتێكدایە وەرزی سەرما نزیك دەبێتەوە و هێشتا هیچ ئامادەكارییەك بۆ دابەشكردنی نەكراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نووسراوێك ئاڕاستەی حكومەتی عیراق دەكات بۆ بەمەبەستی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان. ساڵانە عیراق تەنیا 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت كە بەشی 19%ـی خێزانەكان دەكات.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان دوو جۆر نەوت دابەش دەكرێت؛ جۆری یەكەم كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابینی دەكات بە 104,000 دینارە، جۆری دووەم كە بەغداد دەینێرێت بە 50,000 دینارە.

ساڵی ڕابردوو حكومەتی عێراق تەنیا 50 ملیۆن لیتر نەوتی ناردووە كە بڕەكەی زۆر كەمە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە كۆی گشتی 258 ملیۆن لیتر نەوتی بەسەر زیاتر لە 1 ملیۆن و 292 هەزار خێزاندا دابەشكرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو