چوار كەس لە بازگەكانی كەركوك دەستگیركران   

عیراق 03:18 PM - 2026/09/04

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق،بە تۆمەتی ئەنجامدانی كاری نایاسایی چوار كەسی لە بازگەكانی كەركوك دەستگیركرد،بەمەش كۆی گشتی دەستگیركراوان لەماوەی سێ‌ مانگدا 30 كەسی تێپەڕاند.

بەپێی راگەیەنراوێكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، لە دوو  ئۆپراسیۆندا چوار كەسیان لە بازگەكانی پارێزگای كەركوك دەستگیركردووە، ئۆپراسیۆنی  یەكەم لە بازگەی چیمەن ئەنجامدراوە لەنێوان پارێزگاكانی كەركوك و سلێمانی و لەئەنجامدا دوو فەرمانبەر و شۆفێرێك دەستگیركراون بە تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەكاری. ئۆپراسیۆنی دووەمیش لە لە بازگەی دارەمان لەسەر رێگای كەركوك - هەولێر ئەنجامدراوە و  كەسێكی تر بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری نایاسایی دەستگیركراوە.دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دەڵێت، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لە بازگەكانی كەركوك و خاڵە گومرگییەكانی پارێزگاكە زیاتر لە 30 فەرمانبەر و ئەفسەر و كارمەند بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری نایاسایی و گەندەڵی و ساختەكاریی دەستگیركراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو