سێیەمین فیستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان، ڕۆژی 24ی ئەیلول، لە شاری ڕانیە دەستپێدەكات و بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی ڕاپەڕین لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم فیستیڤاڵە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزار و كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، ئامانجی فیستیڤاڵەكە ناساندن و پشتیوانیكردنی بەرهەمە خۆماڵییەكانی جوتیاران و ڕاكێشانی گەشتیارانە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی ڕاپەڕین، داواشی لە جوتیارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و هەرێمی كوردستان كرد، بۆ بەشداریكردن لە فیستیڤاڵەكە ناوی خۆیان تۆمار بكەن.