داهاتی نانەوتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی شەش ملیار دینار بووە

کوردستان 10:59 AM - 2026/09/04

داهاتی نانەوتی  یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ،لە رۆژانی  29 ی ئاب تا   چواری ئەیلول 2026  ، بڕی پێنج  ملیار و 845ملیۆن دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ،داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی  پێنج   ملیار و 845 ملیۆن و 428 هەزار و 395 دینار بووە،بەجۆرێك كە سەدا 78 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا 22 ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و مقاسەش سفرە .
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو