كۆمپانیای نەوتی سۆمۆ لە مانگی ئابی رابردوودا بەرزترین رێژەی هەناردەكردنی نەوتی تۆماركردووە، كە بە تێكڕای دوو ملیۆن بەرمیل بووەلە رۆژێكدا، پلانیش هەیە هەناردەی نەوتی هەرێم بگەیەنرێتە 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
عەلی نزار بەڕێوەبەری بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق( كۆمپانیای سۆمۆ) رایگەیاندووە، سەرەڕای ئاڵۆزییە ئەمنییەكان و مەترسییەكانی گەرووی هورمز،مانگی رابردوو عیراق توانیویەتی لە رێگەی هێڵی باشووری گەرووەكە كەناراوەكانی عومان بە هاوكاری كۆمپانیا باوەڕپێكراوەكان، 70 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بكات.
لەبارەی هەرێمی كوردستانیشەوە، بەڕێوەبەری سۆمۆ ئاشكرای كردووە، لە تاقیكردنەوە تەكنیكییەكانی بۆری نەوتی عیراق-توركیا سەركەوتوو بوون و ئامادەیە بۆ هەناردەكردن.ئاماژەی بەوە شكردووە، پلانیان هەیە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بگەیەنرێتە 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و ئێستا هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە 85 بۆ 87 دۆلار و بەبێ هیچ داشكاندنێك دەفڕۆشرێت.