ئەمرۆ دووشەممە 31ی ئاب لە گەڕەكی مۆردانەی شاری هەڵەبجە، بەهۆی دەستكاریكردنی تەقەمەنییەوە دووهاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانە دەستكاری گولەی هاوەنیان كردووە و بەهۆی تەقینەوەی ئەو گولە هاوەنەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری گەلی كوردستان بەهۆی رووداوەكەوە زیانێكی زۆربەر ئەو شوێنە كەوتووە كە گولەكەی تێدا تەقیوەتەوە.هەروەها پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، ئێستا تیمەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە