مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجكرا

کوردستان 11:41 AM - 2026/08/17

هەواڵە خۆشەكەی مووچە گەیشت و  بەغداد پارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم .

 ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی دەوامی رەسمیدا،وەزارەتی دارایی عیراق لە ڕێگەی هەشت  نووسراوی جیاوازەوە فەرمانی خەرجكردنی زیاتر لە 830 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان  ئیمزا كردووە. ئەم پارەیە كە كەمێك پێش ئێستا گەیشتووەتە لقی هەولێری بانكی ناوەندی، كۆتایی بە چاوەڕوانیی چەند هەفتەیی فەرمانبەران هێنا  و وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ئەوەی هەر ئەمڕۆ لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت  رابگەیەنێت.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای كردووە،بۆ ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی فیدراڵ 120 ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی هەرێم لە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیوە و  زیاتر لە 830 ملیار دیناری خستۆتە سەر هەژماری وەزارەتەكەیان.

هەر بەپێی سەرچاوەكە،لیستی مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی ئامادەیە و دوای تەواوكردنی رێكارە تەكنیكییەكان،هەر ئەمڕۆ بڵاودەكرێتەوە و  هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو لە ماوەی سێ‌ رۆژدا تەواوی مووچە خۆران مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو