پڕۆژەی بەستنەوە و بە ئەلیكترۆنیكردنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لە یەكی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دەستپێدەكات و بەپێی ڕێككەوتنی نوێ ، سەدا 50 ی داهاتی گومرگی دەروازەكانی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد.
سامر قاسم داود سەرۆكی دەستەی گشتیی گومرگی عیراق رایگەیاند پڕۆژەی بەستنەوەی ئەلیكترۆنیی دەروازەكانی هەرێم بەبەغداد لە مانگی تشرینی یەكەمەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بە جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆداش، سەدا 50 ی داهاتی گومرگی هەرێم دەخرێتە سەر خەزێنەی فیدراڵی، بە وتەی سامر قاسم ، كۆنووسێك بۆ داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییە ناڕەسمیەكان لە هەرێمی كوردستان ئیمزاكراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بڕیاریداوە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە باج و ڕەسمی گومرگی بە شێوەی پێشوەختە لە حەواڵە داراییە دەرەكییەكان ببڕدرێت ، ئەم بڕیارە كە لە ڕێگەی حەمید غەزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گشتاندنی بۆ كراوە، ئامانجی پاراستنی سامانی گشتی و ڕێگریكردنە لە بەهەدەردانی سەرچاوەكانی دەوڵەت بۆ گرەنتیی بەكارهێنانی باشتر و كۆنتڕۆڵكردنی جوڵەی دراو لە دەروازەكاندا.