وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم: پاڵپشتی بەنزینی بازرگانی نۆرماڵ دەکەین تا لیتری بە 750 دینار لە بەنزینخانەکاندا بفرۆشرێت

کوردستان 09:07 PM - 2026/08/13

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا نرخی بەنزینی بازرگانی كەم بكاتەوە و بە 750 دینار بۆ هەر لیترێك بەسەر شۆفێراندا دابەشی بكات.

بەپێی نووسراوێك كە 13ی ئاب دەرچووە و ئیمزای كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی لەسەرە، دوای كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە كەرتی سووتەمەنی، بڕیاردراوە بە پاڵپشتیی دارایی حكومەت نرخی سووتەمەنی دابەزێنرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەم بڕیارانە دراون، بەنزینی بازرگانی بە نرخی 750 دینار دابین دەكرێت بە پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان واتا جیاوازی ئەو نرخە لەگەڵ بەنزینی بازرگانی لەلایەن حكومەتەوە پاڵپشتی دەكرێت. 

لە بڕیارەكەدا، ئەوەش هاتووە دابەشكردنی بەنزینەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی سووتەمەنی و كانزاكان دەبێت بە ڕەچاوكردنی كوالێتی بەنزینەكە.

هەر بەپێی نووسراوەكە، ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت، واتا لە 13ی ئابەوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو