چوار درۆن لە سۆران و خەلیفان و هەریر كەوتنە خوارەوە

کوردستان 10:32 AM - 2026/08/12

بەدرۆن سۆران و خەلیفان و هەریر بۆردوومان كرا، لەهەریر ئاگر لەپووش و پاوانی سنوورەكە كەوتووەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ،چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ناوچە جیاجیاكانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قەزای خەلیفان، و قەزای هەریر كەوتنە خوارەوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانیان لێنەكەوتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە پارێزگای هەولێر كەوتونەتە خوارەوە، یەكێك لە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان كەوتۆتە ناو سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەر ماڵی هاووڵاتییەك كەوتووە و زیانی ماددی بە خانوەكەیان گەیاندووە.
لە ناحیەی خەلیفانیش، دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە نزیك یەكێك لە گوندەكانی ئەو ناوچەیە كەوتوونەتە خوارەوە، هاوكات فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی چوارەم لەسەر چیای بەنی هەریر لە قەزای هەریر كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوەنی ئەو ناوچە شاخاوییە كەوتۆتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو