هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، پێشوازیکرد لەدامەزراوەی (ئای تۆک)و جەختی کردەوە بەشداری گەنجان لەسەرجەم کایەکاندا پێویستیەکە بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی گشت کەرتەکان.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، جەختی لەدیدگای یەکێتی کردەوە کەدەرفەتی زیاتر بۆ خستنەگەڕی تواناکانی گەنجان دەڕخسێنێت ، هەتا ڕۆڵێکی گرنگ و بنەڕەتی لەبونیادنانی ئایندەو گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان بگێڕن.
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ، پانتایی کارکردن و بەشداری گەنجان زیاتر فەراهەم بکەن و پشتیوانی توانا تەکنیکی و پیشەییەکانیان بکەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)