یەكێتی: باشتركردنی بژێوی خەڵك بە ئەركی خۆمان دەزانین‌

کوردستان 03:11 PM - 2026/08/11

ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی باڵای بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان كرا.

لە كۆبوونەوەكە وەفدی یەكێتیی رایگەیاند، یەكێتی بە ئەركی خۆی دەزانێت كاربكات بۆ یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی نێو ماڵی كورد و پاراستنی پێگەو ڕۆڵی كورد لەعیراق و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستەبەركردنی مافە رەواكانی گەلەكەمان و باشتركردنی بژێوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، ئاماژە بۆ ئەوەشكرا، ئەو پرسانەی پەیوەندی بە گوزەرانی خەڵك‌و پرسە نەتەوەیی ‌و نیشتمانیەكانەوە هەیە هەڵوێستی یەكێتی جێگیرە و ناگۆڕدرێ‌.

هاوكات جەخت لەوەكرایەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە گرنگیی بە پاراستنی پێگەی هێزە ئیسلامییەكان داوە و پەیوەندییەكان لەسەر بنەمای دۆستایەتی و هاوئاهەنگیی سیاسی درێژەپێداوە. 

لە بەرامبەردا وەفدی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، لە ئیستادا لەسەر پرسە چارەنوسسازەكان كە پەیوەندییان بەژیانی خەڵك ‌و داهاتووی كوردستان و یەكریزی و یەكهەڵوێستی گەلی كوردەوە هەیە، سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستان لەبەردەم بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و سیاسیی و مێژوییدان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو