ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی دەرمان بۆ نەخۆشانی تالاسیما لە هەرێم دابین دەكات

کوردستان 03:24 PM - 2026/08/11

بە هەوڵی ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەرمان بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا لە هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  رایگەیاند، بەئامانجی دابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا لەكوردستان سەردانی وەزارەتی تەندروستیی عیراقی كردوە و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی هونەری لە وەزارەتەكە كۆبوەتەوە.

راشیگەیاند، بەڕێوەبەری گشتیی هونەریی لەوەزارەتی تەندروستیی عیراق، بەڵێنی داوە  دەرمانی تایبەت بە نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ هەرێمی كوردستان دابیدەكەن. سروە محەمەد ئاشكراشیكرد،بەم نزیكانە كەشتییەكی دەرمان كە  تایبەتە بە نەخۆشی  تالاسیمیا دەگاتە عیراق و بڕێكی لێ دەنێردرێت بۆ نەخۆشخانە پسپۆڕییەكانی سلێمانی و گەرمیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو