حەیدەر عەبودی :مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی كراوە

کوردستان 03:04 PM - 2026/08/10

 حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كەباس لە دابەشكردنی مووچە 40 رۆژ جارێك دەكرێت و دەڵێت، مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی كراوە.

حەیدەر عەبودی لەمیانی لێدوانێكدا سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و ئابووری وڵات رایگەیاند،ئەو بانگەشانە رەتدەكەنەوە كە دەڵێن 40 رۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەران دابەشدەكرێت ، عەبودی دڵنیایشی دا لەوەی مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی كراوە و تائێستاش پێویستیان بەوە نەبووە  پەنا بۆ قەرزی دەرەكی ببەن.

هاوكات وتەبێژەكەی حكومەتی عیراق ئەو  لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپی رەتكردەوە  كە وتبووی  پێش هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە بۆسەر  بنكەكانی حەشدی شەعبی حكومەتی عیراقیان ئاگاداركردووەتەوە  و رایگەیاند،حكومەت هیچ زانیارییەكی لەبارەی بۆردومانی سعودیە و ئەمریكا بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی نەبووە،

سەبارەت بە پرسی چەمداماڵینی گرووپە چەكدارەكانیش  عەبودی رایگەیاند، بەپێی خشتە و وادەی دیاریكراو كە كۆتایی مانگی ئەیلولە، گفتوگۆكان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان سەبارەت بە پرسی  كۆكردنەوەی چەك بەردەوامن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو