بەهۆی هێرشە هاوبەشەكەی ئەمریكا و سعودیە بۆسەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە عیراق،نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئاسیادا نزیكەی سەدا چوار بەرزبووەوە.
بەپێی داتاكانی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكی بە رێژەی سەدا سێ پۆینت 67 بەرزبووەوە و گەیشتە 82 دۆلار هاوكات، نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی سەدا سێ پۆینت سێ زیادیكرد و گەیشتە 87 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.ئەم بەرزبوونەوەیە رێك دوای ئەوە هات، سوپای ئەمریكا رایگەیاند، بیە هاوبەشی لەگەڵ سعودیە هێرشیان كردووەتە سەر چەند بیارەگایەكی گرووپە چەمكدارەكان لەناو خاكی عیراق ،ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو هێرشە درۆنیانەی كە لە دوورۆژی رابردوودا دەكرانە سەر دامەزراوەكانی سیعودیە. ئەمەش نیگەرانییەكانی لای بازرگانان زیاد كردووە كە شەڕەكە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دابینكردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێ.
پێش راگەیاندنەكەی سوپای ئەمریكا نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەرەو دابەزین بوو بەهۆی خاوبوونەوەی گرژییەكان و هەوڵەكانی دیپلۆماسی بۆ ئاگربەست، بە جۆرێك دوێنێ نەوتی برێنت نزیكەی 84 دۆلار بوو بۆ هەر بەرمیلێك ،نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكیش نزیكەی 79 دۆلار بوو.
جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران كە لە 28-2-2026 دەستیپێكرد و ناوچەكەی خستووەتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە.ئەم پێشهاتە سەربازییانە فشارێكی زۆریان خستووەتە سەر رێرەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەكان و ئاسایشی وزەی جیهانیان خستووەتە مەترسییەوە.