وەفدێكی كۆنسوڵخانەی چین سەدانی گەلی كوردستانییان كرد

کوردستان 11:35 PM - 2026/07/29

وەفدێكی كونسوڵخانەی چین لە هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی ژانگ جیانشین جێگری كونسوڵی گشتی سەردانی گەلی كوردستانی كرد و لەلان لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی ی.ن.ك  پێشوازیان لێكرا. لەدیدارێكدا بەگرنگییەوە باس لەپەیوەندی مێژووی هەردوو گەلی كورد و چین و پەیوەندییەكانی ی.ن.ك و پارتی كۆمەنیستی چینی كرا. هەر لەدیدارەكەدا جێگری كونسوڵی گشتی بەگرنگییەوە باسی لەمیدیای ی.ن.ك كرد و رایگەیاند، خۆشحاڵم كە سەردانی گەلی كوردستان دەكەم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو