سەرۆکایەتی کۆمار راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکردنەسەر حەشدی شەعبی بڵاوکردەوە

کوردستان 02:52 PM - 2026/07/29


سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق، ئیدانەی ئەو بۆردومانە دەکات کە بارەگاکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەک کردە ئامانج و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی.

سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاند، ئەم هێرشانە دەستدرێژی و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی و بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەمنییە رەسمییەکانی عیراقە.

 ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشکردنەسەر عیراق بەو شێوەیە، لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان یەکناگرێتەوە.

ئەوەشی روونکردەوە، سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشەکان بۆسەر عیراق،  لە هەمان کاتدا جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕیشیان لە رەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکی عیراق وەک بنکە یان گۆڕەپانێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، دەکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو