"دەبێت بەشمان لەو قەرزو بەخشین و هاوکارییە نێودەوڵەتیانە دا هەبێت كە حکومەتی عیراق بەدەستیدەهێنێت"

کوردستان 08:33 PM - 2026/07/29

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تەئكیدی لە مافی دەستووریی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەشی شایستەی خۆی لە هەر قەرز، بەخشین و هاوکارییەکی نێودەوڵەتی کردەوە کە حکومەتی عیراق بەدەستیدەهێنێت. بەتایبەتیش کە هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای وەرگرتنی هەموو ئەو قەرزە نێودەوڵەتییانە، بەشدار بووە لە گەڕاندنەوەی قەرزەکان و ئەو سوودانەی هاتووەتە سەری، بۆیە نابێت لە کاتی دابەشکردنی قەرز و بەخشین و هاوکارییەکاندا، مافی دەستووریی هەرێم پشتگوێ بخرێت یان بە هیچ شێوەیەک سنووردار بکرێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو