مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق، رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری چەكەكانیان نابن و كار دەكەن بۆ پەرەپێدانی توانای سەربازی و ئەمنی و بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی هێزەكانی.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە بەیاننامەیەكدا كە درەنگانی شەوی هەینی بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوە كردووە: "چەكەكانمان هەرگیز جێگەی سازش نییە، بەڵكو عەقیدە و پەیمانێكە لەسەر شانمان".
تەئكیدیشیان كردەوە، تەنیا لەم ئاستەدا ناوەستن، بەڵكو بە هەموو هێزێكەوە كار دەكەن بۆ پەرەپێدانی تواناكانیان لە رووی چەندایەتی و جۆرییەوە، تاوەكو لەگەڵ قەبارەی ئەو هەڕەشانە بگونجێت كە لەلایەن "ئیسرائیل و ئەمریكاوە" دەكرێن.
لەلایەكی دیكەوە، ئەبو حوسێن حمێداوی، ئەمینداری گشتیی كەتائیبی حزبوڵا، هۆشدارییەكی ئاراستەی حكوومەتی عیراق و بەرپرسان كرد و داوای لێكردن "ملكەچی مقاوەمە بن".