بەپێی هەواڵی میدیا رەسمییەكانی ئێران، محەمەد باقر زوڵقدر، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ژێرخانی وڵاتەكەی بكرێتە ئامانج، ئەوا هێرشی فراوان دەكەنە سەر ئیسرائیل.
محەمەد باقر زوڵقدر لە پەیامێكدا كە تەلەفزیۆنی ڕەسمی ئێران بڵاویكردۆتەوە، هۆشداریدا لەوەی ئیسرائیل بێبەری نابێت لە هێرشەكان، وتی، وەك پێشتر رایانگەیاندووە، هەر هێرشێك بۆ سەر ژێرخانی ئێران بە وەڵامدانەوەی توند ڕووبەڕووی دەبنەوە.
بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، بەهۆی بۆردومانەكەی ئەمریكاوە لەڕۆژانی 8و 9ی تەمموزدا 17 كەس كوژراون و 93 كەسی تریش برینداربوون.