تۆمەتبارێكی دزیی لە كەركوك؛ دوای دوو ساڵ لە بەغداد دەستگیركرا

کوردستان 03:28 PM - 2026/07/11

بەشی نەهێشتنی تاوانی كەركوك رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا لە بەغدادی پایتەخت، توانیویانە تۆمەتباری سەرەكیی گەورەترین دۆسیەی دزینی پارێزگاكە دەستگیربكەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك، ئەو تۆمەتبارە ساڵی 2024 بڕی 825 ملیۆن دیناری عیراقی لە خاوەن كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراو دزیووە.

تۆمەتبارەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، بۆ ماوەی دوو ساڵ رێگەی ئاڵۆزی بۆ خۆشاردنەوە‌و ناسنامە گۆڕین بەكارهێناوە‌و بەردەوام لەنێوان پارێزگاكانی عیراقدا هاتوچۆی كردووە بۆ ئەوەی لە دەستی یاسا رابكات.
بەوتەی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك، دەستگیركردنەكە دوای پێكهێنانی تیمێكی پسپۆڕ و بەدواداچوونی وردی مەیدانی‌و تەكنیكی بووە، كە چەند مانگێك سۆراغی تۆمەتبارەكەیان كردووە، دوای دیاریكردنی شوێنی نیشتەجێبوونی لە بەغداد، هێزێكی پۆلیسی كەركوك بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی رەسافە و دەزگا هەواڵگرییەكان، لە رێگەی بۆسەیەكەوە دەستگیریان كردووە.
پۆلیسی كەركوك روونیكردووەتەوە، وتە‌و دانپێدانانەكانی تۆمەتبارەكە تۆماركراون و دۆسیەكەی ڕەوانەی دادگا كراوە، بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان لە دژی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو