دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای بەردەوامیی گفتوگۆكانی لێكردین. ئێمەش رازی بووین، بەڵام ئەمریكا زۆر بە روونی پێی وتوون، ئاگربەست كۆتایی هاتووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ترووس، نووسیویەتی: كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لێكردوون بەردەوامی بە گفتوگۆكان بدەن. ئەوانیش رەزامەندییان لەسەر داوە، بەڵام ئەمریكا بە روونی و بێ هیچ گومانێك پێی راگەیاندوون كە ئاگربەستەكە كۆتایی هاتووە.
ئەم پەیامەی سەرۆكی ئەمریكا لە كاتێكدا دێت كە گرژییە سەربازییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە چەند رۆژی رابردوودا گەیشتوونەتە ئاستێكی بەرز، بە جۆرێك كە هەردوولا هێرشی راستەوخۆیان كردووەتە سەر بنكە و بارەگاكانی یەكتر لە ناوچەكەدا.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە رۆژنامەی نیویۆرك پۆستی راگەیاند: دەزانێت ماوەیەكی دورودرێژە لە لیستی ئەو كەسانەدایە كە ئێران دەیەوێت بیان كوژێت، هەر بۆیە رێنمایی بۆ هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا جێهێشتووە، ئەگەر هەر شتێكی لەو شێوەیە رووبدات، بە مانای وشە بە جۆرێك بۆردومانی ئێران بكەن كە پێشتر وێنەی نەبووبێت.