سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیامێكدا، سوپاسی حكومەت و گەلی عیراق دەكات بۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەكانی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی ڕابەری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران.
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی، سوپاسی سەرۆك، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لێپرسراوان و گەلی گەورەی عیراقی دۆست و برامان دەكەم، بۆ میواندارییان لەڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی رابەرەكەیان.
پزیشكیان باسی لەوەشكردووە، ئەو رێوڕەسمە نیشانەو پیشاندانی كەرامەتی ئیسلامی و عەرەبی بوو و خامنەیی هەمیشە تەئكیدی لە بەهێزبوونی برایەتی نێوان گەلی عیراق و ئێران كردووەتەوە. دەشڵێت، خەڵكی ئێران هەرگیز ئەو دیمەن و سات و دڵسۆزییەی عیراقییەكان لە یاد ناكات.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا پزیشكیان نووسیویەتی، هیواخوازە لەسەر بنەمای پەیوەندی قوڵی برایەتی و فەرهەنگی و ئایینی، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات قوڵتر و بەهێزتر بێت.